نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا ڕووی لە دابەزینی زیاتر کرد و بەهای ١٠٠ دۆلار بۆ نزیکەی ١٤٥ هەزار دابەزی.
لە ئێستادا نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٧٠٠ دینار دابەزى، هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر شەش ملیۆن و ٥٢٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
نزیکەی هەفتەیەک دەبێت نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ڕووی لە دابەزین کردووە، و شارەزایانیش پێیان وایە نرخی دۆلار نزیک دەبێتەوە لە نرخی بانکی ناوەندی.