سودانی و نێچیرڤان بارزانی جەختیان کردوە لەسەر به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به پرسه هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆبوه‌وه.
بەگویرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ له بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و په‌ره‌پێداندا به‌پێى كارنامه‌ى حكوومه‌ت بۆ باشتركردنى دۆخى خزمه‌تگوزارى و بارى گوزه‌رانى هاووڵاتييان له هه‌موو عێراق، تاوتوێ كران.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به پرسه هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر دوا پێشهاته سياسييه‌كانى وڵات و داكۆكييان له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى له هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پشتگيريى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقيان به پێويست زانى.