یەكێتی مامۆستایان لەسەر “هەژماری من” ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەبارەت بە پڕۆژەی هەژماری من، كە تایبەتە بە بەبانكی كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لەڕێگەی بانكە ئەهلییەكانەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “هەندێك لێدوانێكیان نەداوە لەسەر ئەوەی گوایە هەژماری من ڕەت دەكاتەوە”.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ڕووونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، “هەندێك لێدوان بلاوكراوەتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من ڕەت دەكاتەوە، كە ئەمەش دوورە لە ڕاستی، چونكە یەكێتی مامۆستایان لەچەندین پارت و لایەن پێكهاتووە هەریەكە و تەعبیر لە بۆچوونی خۆی دەكات”.

جەختیشی كردۆتەوە، “هەر ئەندامێك لە یەكێتی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات، تەعبیر لە ڕای یەكێتی مامۆستایان ناكات”.

دەقی ڕوونكردنەوەكەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان:

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە هەندێ پەیج و ماڵپەر بەناوی یەكێتی مامۆستایان بڵاویان كردۆتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە.

بەداخەوە ماوەیەكە هەندێ پەیج و دەزگای میدیایی هەواڵ و زانیاری بەناوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە بڵاو دەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندی بە یەكێتی مامۆستایانەوە نییە.

بەتایبەت هەندێك لێدوان بلاوكراوەتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە، كە ئەمەش دوورە لە راستی، چونكە یەكێتی مامۆستایان لەچەندین پارت و لایەن پێكهاتووە هەریەكە و تەعبیر لە بۆچوونی خۆی دەكات، هەروەها هەر ئەندامێك لە یەكێتی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات، تەعبیر لە رای یەكێتی مامۆستایان ناكات.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت

تاوەباران هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری دەدرێت
پێت تاوەباران هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری دەدرێت
یەمەن سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات
دوات یەمەن سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات
پەیوەندیدار