دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ لە گەلی قەسرێ خنكا، دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك بڵاویكردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێكی 16 ساڵ بەناوی (ح – ن)ی خەڵكی قەزای شێخان، كە دوێنێ لەناو ئاودا خنكا لە گەلی قەسرێ لە سنووری ناحیەی ئەتروش دۆزرایەوە.
ڕاشیگەیاندووە، كەمێك لەمەوبەر تەرمی ئەو گەنجە دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشكی دادی كراوە.