دوو کەس لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر گیانیان لەدەستدا



قائیمقامی چەمچەماڵ ڕەمەک ڕەمەزان ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشدا، هێشتا بە تەواوەتی زیانە مادییەکان نازانین بەڵام ئەوەی هەیە تا ئەم ساتە زیانییە گیانییەکان زانراون، و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە،

ڕەمەک ڕەمەزان ئاماژەی بەوەشکرد، دیاریکردنی شوێنی هێرشەکە لە توانای ئێمە نییە و دەبێت لایەنە ئەمنییەکان شوێنی هێرشەکە بدۆزنەوە، بەڵام ئەوەی هەیە لێکۆڵینەوە بەردەوامە و ناوچەکە پارێزراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و لە ئاکامدا 6 کەس بوونە قوربانی، ئەمە جگە لەزیانی ماددی کە بەر کێڵگەکە کەوتووە، هاوکات هەر بەهۆی هێرشەکەوە کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە، چونکە دابینکردنی سووتەمەنی لەو کیڵگەیەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەچێت.

قوباد تاڵەبانی: بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم
پێت قوباد تاڵەبانی: بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم
بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کارەبا کەمبووەوە  
دوات بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کارەبا کەمبووەوە  
پەیوەنیدر