قوباد تاڵەبانی لەدوای ڕووداوەکەی ئەمڕۆی دوکان لەسەر هاتووچۆی بارهەڵگر بڕیاری دا.
وتەبێژى جێگرى سەرۆکوەزیران لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ8 ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانى بڕیاریدا لە ڕۆژانی هەینی لە کاتژمێر 07:00ـی بەیانییەوە هاتووچۆی بارهەڵگر لە رێگەکانى دەرەوەى شار قەدەغە بکرێت،
ئاماژەی بەوەشداوە، قوباد تاڵەبانی بەدواداچوونی بۆ هەردوو رووداوى هاتوچۆى سنوورى سلێمانى کردووە و سەرەخۆشی لە خانەوادەى قوربانییانى رووداوەکەى دەربەندیخان کرد هیوای باشبوونەوەى بۆ بریندارانى رووداوەکەى دووکان خواست.
سەمیر هەورامی ڕاشیگەیاند، قوباد تاڵەبانی هاتووچۆی سلێمانی راسپارد، تاوەکو کۆتاییهاتنى وەرزی بەهار، رۆژانی هەینی لە کاتژمێر 07:00ی بەیانییەوە تاوەکو شەو، هاتووچۆی بارهەڵگر قەدەغە بکات بەئاڕاستەی دوکان، سیتەک و قەرەداغ، ئەمەش لەپێناو پاراستنی گیانی هاونیشتمانییان و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەى ئەو جۆرە رووداوانە.
هاوکات هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،
ئەمڕۆ لە دوو ڕووداوی جیاوازدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 15 کەس برینداربوون، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی دووکان ئاماژەى بەوەکرد، “لەسەر رێگەى دووکان – سلێمانى ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر کۆنترۆڵى لەدەستداوە و خۆى بە 15 ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشاوە و 15 کەس برینداربوون.