ئه‌پڵ به‌ یاقوت شاشه‌كانى دروستده‌كات



كۆمپانیاى ئه‌پڵ ئاشكرایكردووه‌، كه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانى داهاتوویدا به‌ نیازى به‌كارهێنانى شوشه‌به‌ردى یاقوته‌ بۆ شاشەی مۆبایلەکانی.
ئه‌پڵ به‌ نیازه‌ یاقوت بۆ داپۆشینى لێنزى كامێرا و شاشه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى (وه‌ك ئایفۆن) به‌كاربهێنێت، به‌ردى یاقوت كه‌ ته‌نك ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌كرێت به‌ شوشه‌، زۆر سه‌خته‌ و به‌ ئاسانى ناشكێت و ناروشێت.
پێشتر ئه‌پڵ له‌ به‌رهه‌مه‌كانیدا پشتی ده‌به‌ست به‌ شوشه‌ى (گۆرێلا) كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیاى (كۆرنینگ) ه‌وه‌ دروستده‌كرێت، گۆرێلا شوشه‌یه‌كه‌ دژى ڕوشانه‌، به‌ڵام له‌ كاتى به‌ركه‌وتندا تواناى به‌رگه‌گرتنى زۆر نییه‌و ده‌كرێت بڵێین زوو ده‌شكێت، لە ئێستاشدا ئەو کۆمپانیایە پێکھاتەی سیرامیک بۆ پاراستنی شوشەی بەرھەمەکانی بەکار دەھێنێت.
به‌ڵام به‌ دواییه‌ ئه‌پڵ گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (GT Advanced Technologies) به‌ستووه‌، كه‌ كارگه‌یه‌كى له‌ ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا به‌ به‌هاى (578) ملیۆن دۆلار بۆ دروستبكات، به‌ مه‌به‌ستى دروستكردنى شوشه‌ى یاقوت.
به‌ پێى لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كانى ئه‌پڵ، شوشه‌ى یاقوت سێ جار له‌ به‌هێزترین ئه‌و شوشانه‌ به‌هێزتره‌ كه‌ ئێستا له‌ دروستكردنى شاشه‌ى مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.

لە سلێمانی ڕێگایەکی سەرەکی دادەخرێت
پێت لە سلێمانی ڕێگایەکی سەرەکی دادەخرێت
پێشەوا هەورامانی: دەستبەرداری هەژماری من نابین
دوات پێشەوا هەورامانی: دەستبەرداری هەژماری من نابین
پەیوەنیدر