کارمەندێکی کۆماندۆ شەهید بوو



فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ باندێکی قاچاخچێتی چەک و شوێنەوار لە ناوچەی ساڵح ئاغای ناحیەی قۆرەتووی گەرمیان پێشمەرگەیەکیان بە ناوی ئەیوب محەمەد عەلی شەهیدبووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی کۆماندۆ

بسم الله الرحمن الرحيم

((وبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ))

بە داخ و خەمێكی قوڵەوە كۆماندۆ لە پێناو پاراستنی خاك و سەروەری یاسا پێشمەریەگی قارەمان و كورێكی ئازا و چاونەترسی دیكەی بەخشییە خاكی پیرۆزی كوردستان و دڵنیاش بن، كە كاروانی شەهیدان لە كۆماندۆ بەردەوامە.

دوای بەدەستهێنانی زانیاری ووردی هەواڵگری، لە سەر باندێكی قاچاخچێتی چەك و شوێنەوار لە گەرمیان، درەنگانی شەوی ڕابردوو 25ی نیسانی 2024 تیمێكی هێزەكانمان لە ناوچەی ساڵح ئاغا – ناحییەی قۆرەتوو، لە سەعات 12:38 خولەك بۆسەیەكیان بۆ ئەو باندە دانا، كە بەنیازبوون ژمارەیەك چەك و پارچە شوێنەوار ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم بكەن و لەكاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەكانیان ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان هێزەكەمان و ئەو تۆمەتبارانە ڕوویدا .

بەداخەوە لەو ڕووبەڕووبونەوەیەدا كوڕێكی ئازا و چاونەترسی كۆماندۆ بەناوی ( ئەیوب محەممەد عەلی ) شەهید بوو، وێڕایی دەربڕینی هاوخەمی قوڵمان بۆ شەهیدبوونی برا و هاوڕێ و هاوسەنگەرمان كاكە ( ئەیوب) ، هاوكات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهید دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.

كوڕانی كۆماندۆ لەو ڕووبەڕووبونەوەیەدا دەستیان بەسەر چەند پارچە شوێنەوار و دوو ئۆتۆمبێل و ئەو چەكانەشدا گرت، كە باندەكە بەنیازبوون ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی بكەن، هاوكات یەكێك لە تۆمەتباران لە ڕووبەڕووبونەوەكەدا كوژرا و یەكێكی دیكەیان دەستگیركرا و تۆمەتبارێكی دیكەش هەڵهات.

جارێكی دیكە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنیادەكەینەوە، كە كاروانی شەهیدان لە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ بەردەوام دەبێت و ڕشتنی خوێنی یەك بە یەكی “كوڕانی كۆماندۆ” لە پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان و ڕێگریكردن لەیاسا دەرچووان، شەرەفێكە هەموومان شانازی پێوە دەكەین، ئەمەش ڕێبازێكە هەموومان لە شەهیدی فەرماندە “ئاكام عومەر “ەوە بۆمان ماوەتەوە .

درود بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدانی كۆماندۆ و سەرجەم شەهیدانی كوردستان

ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان

وادەی ناردنی پارە بۆ مووچە ئاشکرا کرا
پێت وادەی ناردنی پارە بۆ مووچە ئاشکرا کرا
عێراق باجی لەسەر هاوردەی هێلکە زیاد کرد
دوات عێراق باجی لەسەر هاوردەی هێلکە زیاد کرد
پەیوەنیدر