حكومەت بڕیارێك بۆ فەرمانبەرانی كۆمسیۆن دەردەكات



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆن، كە پێش 2ی 10ی 2019 گرێبەستیان ئەنجامداوە بكرێنە هەمیشەیی.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ بكرێنە هەمیشەیی.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی حكومەتی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریداوە گرێبەستی 3193 فەرمانبەری گرێبەست لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، كە پێش مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2019 كراون بە گرێبەست بكرێن بە هەمیشەیی و لەبودجەی ساڵی تازەدا جێگەیان بۆ بكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، کۆی جیاوازی لە بڕی تەنها 49 ملیار و 766 ملیۆن 824 هەزار و 200 دینار بۆ بودجەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی / 2023 زیاد بكرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریشدا پلەی خانەنشینی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەكان لە بودجەی ساڵی 2023دا جێگەی بكرێتەوە.

 

دواکات بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت دیاریکرا
پێت دواکات بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت دیاریکرا
ڕووسیا پێشنیار دەكات بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەمریكا نەمێنێت
دوات ڕووسیا پێشنیار دەكات بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەمریكا نەمێنێت
پەیوەنیدر