وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، سبەینێ چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا تەواو دەبێت و بارودۆخی پیدانی کارەبای نیشتمانیی ئاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.