وتەبێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌ی خولی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شدار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دڵشاد شه‌هاب، وتەبێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ هه‌ولێر گوزارشت له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شی سێقۆڵی توركیا، هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، و ئاماژه‌یه به گرنگیی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سه‌قامگیرییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لە کۆبوونەوەی خولی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، کە بڕیارە لە بەغدا بەڕێوەبچێت نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بەشدار دەبێت و دەچێتە بەغدا.
دڵشاد شەهاب وتیشی، ، پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پرسێكی گشتییه و بۆ بەشداری پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن، و هه‌موو ڕێكارێك ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كان به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر بكه‌ن له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان.
جەختیشیکردۆتەوە. ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان لە هەرێم زیانێكی گه‌وره‌ی به پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووە.