بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڕیاری لیخۆشبوونی بۆ قەرزی ئاوی سەر هاووڵاتیان دەرکرد.
ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە خەڵک-ی ڕاگەیاند، بە مەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان لە گێرانەوەی قەرزی کرێی ئاو و زیاتر سوودمەندبوون لە بابەتی لێخۆشبوون ئەو بڕیارەمان داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لێخۆشبوون بۆ قەرزی ئاوی سەر بەشدارانی ئاو بە رێژەی 20٪ دەبێت، و هەر هاووڵاتیەک توانای هەبوو هەر رێژەیەک لەو قەرزە بگێرێتەوە، لەو بڕە پارەیەی دەیدات ڕێژەی ٢٠٪ لێخۆشبوونی بۆدەکرێت.
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ بەشێک لەو قەرزانە دەرکرد کە لەلای هاووڵاتیانە لە کەرتەکانی ، کارەبا ، خوێندن، ئاو، سزاکانی هاتووچۆ، هاوکات لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە بەشێک لەو بڕیارانە چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.