ئەندرێ كلیمۆڤ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ڕووسیای فیدراڵ و سەرۆكی لیژنەی سیاسەتە نێودەوڵەتییەكان، پێشنیار دەكات بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆركەوە بگوازرێتەوە بۆ ئۆلان باتور پایتەختی مەنگۆلیا.
كلیمۆڤ لەڕێی تیلیگرامەوە بڵاویكردەوە”مەنگۆلیا وڵاتێكی بێلایەنە، و بەشێك نییە لە هیچ بەرەیەكی سەربازی، بە هەمان شێوە لە ناوەڕاستی ناوچەی ئەوروپایی ئاسیاییدایە (ئۆراسیا) و نزیكەی 5 ملیار كەسی دانیشتوانی زەوی تێدایە كە ژمارەیان 8 ملیار كەسە و بە هەمان شێوە هەوڵ نادات دەست بەسەر جیهاندا بگرێت”.
بە وتەی ئەو بەرپرسە ڕووسە”هێنانەدی هاوسەنگی لەڕێی بەشداریی وڵاتە گەورەكانی ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریكای لاتین لە پێكهێنانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەریتانیا و فەرەنسا، كارێكی پێویستە لەپێناو پارێزگاری لە ڕۆڵ و گرنگی نەتەوە یەكگرتووەكان وەك ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی بێلایەن، نەك سەر بە واشنتن، بۆیە پێویستە هەلی بەشداریی بۆ وڵاتانی وەك بەرازیل و هیندستان بڕەخسێنرێت”.
كلیمۆڤ پێیوایە”دەبێت ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، هاووڵاتی وڵاتێكی بێلایەن بێت، نەك بەشێك بێت لە بەرەی سەربازی دووژمنكاریی وەك هاوپەیمانی ناتۆ، و دەبێت ئەمیندارێتی گشتی بەلای هیچ هەرمێكی دەستباڵای وەك گروپی 7دا نەشكێتەوە”.