ئەپیکۆر: ئامادەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم



کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆیانی نیشاندا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە و بەو مەرجانەی ئێستا لە بەردەستدایە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 23ی نیسان کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی ھەرێمی کوردستان – ئەپیکۆر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتى هەرێم لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا بە گوێرەی ئەو مەرجانەی ئێستا لەبەردەستدان، و ڕاشیگەیاند ، هەناردەکردنى نەوت بەردەوام دەبێت تا رێککەوتنی نوێ دەکرێت لە نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

ئەپیکور جەختی کردەوە، دەستپێکی هەناردەکردنەوەی نەوت لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراقدایە.

جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی ٢٣ـی ئاداری ساڵی ڕابردووەوە هەناردەى نەوتى هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بە بڕیاری دادگای پاریس ڕاگیراوە، هۆکارەکەش بۆ ئەو سکاڵایە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی عێراقی لەو دادگایە دژی نەوتی هەرێم و سیاسەتی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتی هەرێم تۆماریکردبوو، لە سکاڵاکەدا بەغدا داوایکردووە نەوتی هەرێم بەبێ چاودێری و رەزامەندی حکومەتی ناوەند نەچێتە دەرەوەی عێراق و بفرۆشرێت، هاوکات دادگا لە بەرژەوەندی عێراق بڕیاریدا، و لەو کاتەوە تا ئەم ساتە مشتومڕەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر لەسەر ئەو داوایە حکومەتی ناوەندی عێراق بڕی 1.5 ملیار دۆلاری لە تورکیا وەک قەرەبوو دەوێت، ئەمەش تورکیای خستۆتە بارودۆخێکی ئاڵۆزەوە و هەوڵەکانی بۆ ئەوەیە بتوانێت خۆی لە پێدانی ئەو قەرەبووە ڕزگار بکات.

ئەردۆغان: ڕازاندنەوەی هەموو لایەکی هەولێر بە ئاڵاکەمان بەڕاستی هەستی بزواندین
پێت ئەردۆغان: ڕازاندنەوەی هەموو لایەکی هەولێر بە ئاڵاکەمان بەڕاستی هەستی بزواندین
ئەسفەهان… لە “نیوەی جیهان”ەوە بۆ شاری پیشەسازیی سەربازی ئێران
دوات ئەسفەهان… لە “نیوەی جیهان”ەوە بۆ شاری پیشەسازیی سەربازی ئێران
پەیوەنیدر