كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ماوەی داواکاری بۆ کارکردن وەک کارمەندی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوەكو 28ی نیسان درێژكراوەتەوە.
ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەی داواکاری بۆ کارکردن وەک کارمەندی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ۲۰۲٤ درێژکرایەوە تا ڕۆژی یەک شەمە ۲۸ی نیسانی ۲۰۲٤.
ڕاشیگەیاندووە، فەرمانبەران و مامۆستایان و دەرچووان دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینكەوە (https://pcemp.ihec.iq) فۆڕمی بوون بە كارمەندی ڕۆژی دەنگدان پڕبكەنەوە.