سودانی و ئەردۆغان ڕێككەوتنی نێوانیان ڕاگەیاند



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەغدا کۆبوونەوە و دواتر بە ئامادەبوونی نوێنەری وڵاتانی قەتەر و ئیمارات، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەبارەی “ڕێگەی گەشەپێدان” واژۆکرا.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لێکتێگەیشتنەکە لەنێوان هەریەک لە ڕەزاق موحیبس، وەزیری گواستنەوەی عێراق و عەبدولقادر ئۆراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا و جاسم بن سەیف، وەزیری گەیاندنی قەتەر و سوهەیل محەمەد، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات واژۆکرا.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووی هاوبەش لەگەڵ ئەردۆغان ڕایگەیاند، ڕێککەوتنیان لەسەر دۆسیەی ئاو کردوە و بە بنیادنانی پڕۆژە بۆی و ڕێکخستنەوەی شێوازی ئیدارەدانی ئاوی ڕوباری دیجلە و فوڕات، ئەو ڕێککەوتننەش بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕێگای گەشەسەندن نەک هەر مەوداکان کورت دەکاتەوە، بەڵکو دەبێتە پردێک کە گەلان و کولتوورەکانی ناوچەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و پاڵپشتی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەبێت.

دەشڵێت: ” نابێت خاکی عێراق بەکار بێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ”.

جەختیشی كردۆتەوە، باسمان لە ئاسایشی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات كرد و ئاسایشی تورکیا و عێراق وەک یەک یەکەی دابەشنەکراوە.

پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان، وەکو ئەوەی عێراق باسی دەکات، بە 11 پارێزگادا تێدەپەڕێت، لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات و لە پێشابوور کۆتایی دێت. شەمەندەفەری بۆ دابین دەکرێت و بەدرێژایی رێگەکە کارگە و جموجوڵی بارزگانی بۆ فەراهەم دەکرێت، ئەمە جگە لە بەستنەوەی هاتووچۆی عێراق بە تورکیا و ئەوروپاوە بە رێگەی شەمەندەفەر.

 

ڕێككەوتنی عێراق و توركیا لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگەیەنرا
پێت ڕێككەوتنی عێراق و توركیا لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگەیەنرا
گەنجێك لە بەریتانیاوە گەڕایەوە و لە ڕووبارێكی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵات خنكا
دوات گەنجێك لە بەریتانیاوە گەڕایەوە و لە ڕووبارێكی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵات خنكا
پەیوەنیدر