ئاگر لە پاڵێوگەیەكی نەوت لە سەر ڕێگای هەولێر- گوێر كەوتەوە و بەهۆی زۆری ئاگرەكەوە تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.
پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، ئاگرێكی گەورە لە پاڵێوگەیەكی نەوت لەسەر ڕێگای گوێر كەوتۆتەوە و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.
ڕاشیگەیاند، چەند ئۆتۆمبێلێكی ئاگركوژێنەوەی سەر بە بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لە هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكەدان.