پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوکانێکدا دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لە دوکانەکەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربکرێت”.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت:” توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا و تۆمەتبار (ع، ر، ح) لەدایکبوی 1970 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”.