شاندێکی دیکەی هەرێم دەچێتە بەغدا



بێگەرد تاڵەبانی: دەبێت پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران لەسەرتاسەری عێراق بەیەک شێوە بێت.

ئەمڕۆ یەک شەممە 21/4/2024 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، وەزیری کشتوکاڵ و ستافێکی باڵای وەزارەت، لەگەڵ سوزان کۆچەر جێگری سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی عێراق و وەفدێکی تایبەت لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و نوێنەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کۆبوونەوە،

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پلانی وەرگرتنی گەنم و رووبەری داچێنراوی گەنم و ڕێژەی پێشبینیکراو بۆ بەرهەمی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستاندا، جەختکرایەوە پێویستە هەموو ئەو بڕە گەنمە وەربگیرێت لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان، کە ئەمساڵ بەرهەمدێت و هەمان مامەڵەی یەکسان لەنێوان جوتیارانی هەرێم و ناوەراست و خوارووی عێراق هەبێت.

وەزاەرتی کشتوکاڵ ئاماژە بەوەدەکات، داتاو و بەرچاو روونی و کارئاسانی و زانیاری پێویست خراوەتە بەردەستی لێژنە پەیوەندیدارەکان ، کە لەمیانی سەردانە مەیدانیەکانیان بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان ، کە هاتوون بۆ بینینی ڕاستەوخۆی رووبەری داچێنراو و ڕێژەی پێشبینیکراو بۆ بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ.

لە بلاوکراوەکەدا هاتووە، بڕیاردرا بە سەرۆکایەتی وەفدێکی تایبەتمەندی تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق بکرێت، بۆ مەبەستی پاڵپشتیکردنی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەیەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت هاوشێوەی جوتیارانی شارەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق.

بەپێی داتا و بەدواداچوونەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم،  ئەمساڵ نزیکەی سێ ملیۆن دۆنم زەوی داچێنراوە و پێشبینی ڕێژەی بەرهەمێکی زۆر باشدەکرێت، بەرەچاوکردنی کەشوهەوا و دابارینێکی زۆرباش لەوەرزی ئەمساڵدا.

هاوکات سەرەتای ئەم مانگە لە عێراق دەستکرا بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و بڕیاریشە پرۆسەکە بەردەوامبێت تاوەکو سەرجەم بەرهەمەکان لە جووتیاران وەردەگیرێت.

كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیارێكی نوێی دەركرد
پێت كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیارێكی نوێی دەركرد
وەزارەتی دارایی بۆ مووچە بڕیاریدا
دوات وەزارەتی دارایی بۆ مووچە بڕیاریدا
پەیوەنیدر