دوای سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و زنجیرەیەک سەردان و کۆبوونەوە سودانیگەڕایەوە بەغدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، دوای سەردانە سەرکەوتووەکەی سودانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سازدانی چەندین دیدار و کۆبوونەوە، و چەندین ڕێکەوتنی گرنگ لەگەڵ حکومەت و دامەزراوەکانی ئەمریکا، سودانی گەڕایەوە بەغدای پایتەخت.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، سەرجەم دیدار و کۆبوونەوەکان کە نزیکەی 40 دیدار و بەرنامە کاری تێدا ئەندامدران تا ئاستێکی باش بەرهەمداربوون کە ئەمانەن:
■ دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن
■ پێشوازیکردن لە وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن
■ سەردانی بارەگای پێنتاگۆن و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری لۆید ئۆستین
■ پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی چیک، پیتەر فیالا
■ پێشوازیکردن لە وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس
■ پێشوازیکردن لە جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، والی ئادێیمۆ
■ سەرپەرشتی واژۆکردنی ١٨ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری وزە، ئابووری، پەرەپێدانی کەرتی نەوت، و پیشەسازی دەرمان
■ پێشوازیکردن لە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارتەکانی کۆماری و دیموکرات
■ پێشوازیکردن لە سەرۆکی کۆبوونەوەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، سێس مۆڵتن
■ پێشوازیکردن لە سیناتۆری ئەمریکا تیم کەین سیناتۆری دیموکراتەکان
■ پێشوازیکردن لە سیناتۆری ئەمریکی لیندسی گراهام
■ پێشوازیکردن لە ژمارەیەک باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا کە لە عێراق خزمەتیان کردووە.
■ پێشوازیکردن لە سەرۆکی ئەنجومەنی دانەوێڵەی ئەمریکا ڤینس پیتەرسۆن
■ پێشوازیکردن لە شاندێک لە بانکی جەی پی مۆرگان
■ پێشوازیکردن لە سەرۆکی کۆمپانیای تەکنەلۆژیای وزەی جی ئێی ڤێرنۆڤا سکۆت سترازیک
■ پێشوازیکردن لە شاندێک لە کۆمپانیای ئەمریکی ستێلار ئینێرجی
■ پێشوازیکردن لە شاندێک لە کۆمپانیای ئەمریکی جەنەراڵ داینامیکس
■ بینینی شاندێک لە کۆمپانیای ئەمریکی (بەیکەر هیوز).
■ پێشوازیکردن لە شاندێک لە کۆمپانیای لۆکهید مارتن کە بەرپرسیارە لە دروستکردنی فڕۆکەی F16.
■ پێشوازیکردن لە سەرۆکی کۆمپانیای ئەمریکی (هانوێڵ)، کێن وێست
■ پێشوازیکردن لە سەرۆکی کۆمپانیای KBR Sustainable Technology Solutions، جی ئیبراهیم، لە شاری هیوستن
■ ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی تایبەتمەند لە بواری نەوت و گاز لە شاری هیوستن لە وۆرکشۆپێکدا کۆبوونەوە
■ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ گروپێکی نوخبەی بازرگانانی عێراقی لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا
■ پێشوازیکردن لە شاندێک لە پەیمانگای بەیکەر بۆ توێژینەوە و توێژینەوەی وزە لە شاری هیوستن
■ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی ناوەندەکانی توێژینەوەی تایبەتمەند لە عێراق و ناوچەکە لە واشنتۆن
■ گفتوگۆ لە دامەزراوەی ئەنجومەنی ئەتڵەسی لە واشنتۆن دی سی
■ سیمیناری گفتوگۆ لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز لە واشنتۆن
■ کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵێک لە کۆمەڵگای عێراقی لە واشنتۆن دی سی
■ دیدارێک لەگەڵ کۆمەڵگای عێراقی لە شاری هیوستنی ئەمریکی
■ دیداری جەماوەرێکی زۆری کۆمەڵگەی عێراقی لە کۆڕبەندی ئیسلامی لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا
■ کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵێک لە کۆمەڵگای عێراقی لە سەنتەری کلدانی عێراقی لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا
■ شوێنەوارێک کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی سۆمەری (٢٩٠٠-٣٠٠٠ ساڵ پێش زایین) لە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان لە نیویۆرک وەرگیرایەوە.
■ پێشوازیکردن لە بنەماڵەی کایلا مۆلەر هاوڵاتی ئەمریکی کە لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن چەتەکانی تیرۆریستی داعشەوە لە شاری حەلەبی سوریا ڕفێندرا و لە ساڵی ٢٠١٥ کوژرا.
■ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەران و پەیامنێرانی ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوایی لە واشنتۆن
■ چاوپێکەوتن لەگەڵ سی ئێن ئێن
■ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی
■ چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئەلمۆنیتۆر
■ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ
■ چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی PBS ئەمریکی
■ سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن، و چاوپێکەوتن لەگەڵ کارمەندەکانی