وەزارەتی دارایی باس لە چاکسازی دارایی عێراق دەکات



وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی گۆڕانکاری و پاڵپشتی سیاسەتی دراو وەزیری دارایی لەگەڵ سەرۆکی نوێنەرایەتی بانکی نێودەوڵەتی کۆبوونەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ جان کیوم بەرپرسی نوێنەرایەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆبووەوە، باسیان لە سیاسەتی دراو و  گەشەسەندنی ئابووری، دارایی و داهاتی نەوتی و نانەوتی عێراق کردەوە.

باس لەوەش کراوە، لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە میکانیزمی گۆڕانکاری لە سیاسەتی دراوی عێراق لەگەڵ جیهاد ئازۆر بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لە بانکی نێودەوڵەتی کۆبووەوە، جەختی لە هەبوونی ناوەندی گەشەی دارایی عێراق کردووەتەوە لە بانکی نێودەوڵەتی کە بە هۆیەوە سەرپەرشتی گەشەی ئابووری عێراق دەکرێت.

نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزینە
پێت نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزینە
داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیادیکردووە
دوات داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیادیکردووە
پەیوەنیدر