تەیف سامی چارەنووسی سێ مووچەکەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات



وەزیری دارایی عێراق جەخت لە بەردەوامبوونی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، بەڵام ڕەتیشیکردەوە کە مووچەی سێ مانگەکەی کۆتایی 2023 خەرج بکەن.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کە لە چوارچێوەی شاندەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکایە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند، “بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی، لەسەر ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین.”

جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینان بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە مووچەی سێ مانگەکەی کۆتایی ساڵی 2023، تەیف سامی ڕەتیکردەوە کە ئەوان ئەو مووچانە خەرج بکەن، چونکە ئەو کات هەرێمی کوردستان داهاتی خۆی هەبووە.

سەبارەت بە پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش، وەزیری دارایی عێراق ڕوونیکردەوە، ئەو بابەتە هاوشێوەی وەزارەتە فیدراڵییەکان پەیوەندییان بە وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و ئەوان دەتوانن ئەو بڕیار لەسەر پلەبەرزکردنەوە بدەن.

دوو  هاووڵاتی خنکان
پێت دوو  هاووڵاتی خنکان
سێ کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرانەوە
دوات سێ کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرانەوە
پەیوەنیدر