سوننەکانی پەرلەمان داوای هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن



لەنێو پەرلەمانی عێراق هەوڵی پێکهاتەی سوننەکان چڕتر بۆتەوە بۆ خێراکردنی ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نیهال ئەلشەمەری، نوێنەری هاوپەیمانی ئەلعەزم لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێكهاتەی سوننە لە پەرلەمانی عێراق داواكارییان پێشكەش كردوە، كە پەلە بكرێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان، چونكە سوننەکان ناتوانن زیاتر بێدەنگ بن.

وتیشی: ئەگەر پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق نەكرێت، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمان كە سوننەن و لە كوتلە جیاوازەکاندا كاردەكەن، بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکەن بۆیە پێویستە هێزە سیاسییەکان بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بدەن.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشیکردەوە، سوننەكان ناتوانین چیتر لەسەر دواکەوتنی هەڵبژاردن بۆ سەرۆكێك نوێی پەرلەمان بێدەنگبن، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق چاوەڕێی بڕیاری سەرکردەکان دەكەن بۆ ئەوەی وادەی دانیشتنی هەڵبژاردن سازبكرێت و دەنگ بە كاندیدەكە بدەن.

پێشتر دادگای باڵای فیدراڵی تانەکەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان رەتکردەوە، کە لە ئەنجامدا شەعلان ئەلکەریم و رکابەرەکەی سالم عیساوی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا.

“ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت پێگەى هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت”
پێت “ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت پێگەى هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت”
جارێکیتر نرخی دۆلار لە بازاڕەکان دابەزی
دوات جارێکیتر نرخی دۆلار لە بازاڕەکان دابەزی
پەیوەنیدر