وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکرا



كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، واده‌ی ده‌ستپێكردن و كۆتاییهاتنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكرد، کە ڕۆژی 10ی ئایار دەستپێدەکات.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی 10ی ئایاری وەک دەستپێکی بانگەشەی حزب، لیست و کاندیدە سەربەخۆکانی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد، ماوەی 28 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌پێی خشته‌ی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ 10ی ئایاری 2024 بانگه‌شه‌ی حزب و لیست و كاندیده‌ تاكه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی 2024 كۆتایی به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌هێنرێت، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی لای ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌ و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ كۆتاییهاتنی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات، چونكه‌ ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ڕاگرتنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاراندایه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، تا ئێستاش هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی نییە.

داوای ڕاگرتنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەکرێت
پێت داوای ڕاگرتنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەکرێت
ئەمریکا سیستمی بەرگری مووشەکی پاتریۆتی لە هەرێمی کوردستان جێگیرکردووە
دوات ئەمریکا سیستمی بەرگری مووشەکی پاتریۆتی لە هەرێمی کوردستان جێگیرکردووە
پەیوەنیدر