بە بڕی ملیۆنێک دینار ١٦٦ پەرلەمانتار سزادران



ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی نەبوونی ڕێژەی یاساییەوە، کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی هەڵوەشاندەوە، هاوکات سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا سزای ملیۆنێک دینار بەسەر پەرلەمانتارانی ئامادەنەبوودا بسەپێنێت.

دوێنێ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی و ئامادەنەبوونی زۆرینەی پەرلەمانتاران نەیتوانی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامبدات، کە لە کۆی ٣٢٩ پەرلەمانتار ١٦١ پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکە بوون، بۆ دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەبێت ١٦٥ پەرلەمانتار لە ھۆڵی کۆبوونەوەدا ئامادەبن.

ئەنجومەنی نوێنەران لەوبارەیەوە بڵاویکردەوە، دوای ھەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەیان، فەرمانی بە فەرمانگەی دارایی کردووە بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەی ١٦٦ پەرلەمانتار ببڕێت، کە لەدانیشتنی ڕۆژی ١٧ی نیساندا ئامادەنەبوون.

ھاوکات ئەنجومەنی نوێنەران ناوی تەواوی ئەو پەرلەمانتارانەشی بڵاوکردووەتەوە کە لەدانیشتنەکەی دوێنێدا ئامادەبوون و ژمارەیان ١٦١ پەرلەمانتارە.

عێراق ١٨ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ واشنتۆن واژۆ کرد
پێت عێراق ١٨ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ واشنتۆن واژۆ کرد
کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی پاسداران کوژرا
دوات کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی پاسداران کوژرا
پەیوەندیدار