شارەایەکی کەشناسی زانیاری نوێ لەبارەی شەپۆلی نوێی بارانبارین ئاشکرا دەکات و دەڵێت:” له كۆتایه‌كانی ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌گه‌ری گه‌شتنی شه‌پۆلی بارانبارین هه‌یه”.
محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” په‌یوه‌ندی و نامه‌یه‌كی زۆرم بۆ دێت سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ره‌كانی بارانبارین، له ئێستادا هیچ شه‌پۆلێكی سه‌رانسه‌ری ده‌رنه‌كه‌وتوه ئه‌وه‌ی هه‌یه له 21 مانگ له‌ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان ئه‌گه‌ری هه‌ندێ باران و هه‌وره تریشقه هه‌یه”.
دەشڵێت:” به‌ڵام پشتیوان به‌خودا له كۆتایه‌كانی ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌گه‌ری گه‌شتنی شه‌پۆلی بارانبارین هه‌یه له‌ده‌ریای سور و به‌شێكی ده‌ریای ناوه‌راست بۆ ناوچه‌كانمان واتا بارانبارین كۆتایی نه‌هاتوه”.