سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێم لە دابین كردنی مووچە و ڕایدەگەیەنێت، بڕیاره‌كانی دادگا ڕێگرن له نه‌رمی نواندن به‌رامبه‌ر به هه‌رێم.
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له هەشتەمین دیداری سلێمانی، كه ئه‌مڕۆ له زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی ده‌ستیپێكرد، باسی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كرد و ڕایگەیاند، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت.
وتیشی، “ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه له ئاسایش و ئارامی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا بژین، عێراق ئه‌و وڵاته‌یه كه ورده ورده هه‌ڵده‌ستێته‌وه سه‌رپێی خۆی، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه عێراق بازدانێكی گه‌وره بدات، لێكگه‌یشتنی سیاسی له ئاستێكی باشدایه”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، له به‌غدا ده‌وڵه‌ت له حزب و لایه‌نه‌كان به‌هێزتره، دامه‌زراوه‌كانی دادوه‌ری و په‌رله‌مانی و حوكمڕانی و یاسایی ده‌وڵه‌ت به‌هێزن، بۆیه ڕه‌نگه سه‌رۆك وه‌زیران هه‌وڵبدات هه‌نگاوێك (به‌ره‌و چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان) بنێت، به‌ڵام به‌ر یاساكان ده‌كه‌وێت و ڕێگرده‌بن. یاخود ڕه‌نگه لایه‌نه سیاسییه‌كان بیانه‌وێت شتێك بكه‌ن، به‌ڵام به‌ر بڕیاری دادگای فیدراڵی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌كه‌ون و ناتوانن ڕێڕه‌وی بڕیاره‌كانی دادگا بگۆڕن.