زیادکردنی مووچە، خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی هەرێم ناگرێتەوە



لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بۆ زیادکردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان درا، بەڵام ئەنجومەنی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان ڕایگەیاند، “بڕیارەکە هەرێم ناگرێتەوە”.

چوارشەممە، سامان حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان سەبارەت بە زیادکردنی مووچە تایبەتەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵام لێرەوە داوا لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەین کە لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ بکەن و داوابکەن کە بڕیارەکە هەرێمیش بگرێتەوە، چونکە ١٥٠ هەزار دینار بەشی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان ناکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو نوێنەرمان دەچێتە بەغدا لەگەڵ، فراکسیۆنەکان، پەرلەمان بەرپرسانی حزبی و حکومی دادەنیشین، تاوەکو خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمیش لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق سوودمەندببن و مووچەکانیان زیاد بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای خاوەن پێداویستی تایبەت درا.

باسی لەوەکرد، مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە ١٧٠ هەزار دینار بوو، دوای خوێندنەوەی پڕۆژە یاساكە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان مووچەكانیان كرا بە ٢٥٠ هەزار دیناری عێراقی.

 

كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 ڕاگەیەنرا
پێت كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 ڕاگەیەنرا
وەزیری پەروەردە دەربارەی مووچەی وانەبێژان ڕوونکردنەوە دەدات
دوات وەزیری پەروەردە دەربارەی مووچەی وانەبێژان ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەنیدر