لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2022 دا ٨٩ پڕۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار ئەنجامدراون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە سێكتەرە جیاوازەكان یەكێك بووە لە كارە لە پێشینەییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەست بە جێبەجێكردنی ٨٩ پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی ٢ ملیار و ١٣٥ ملیۆن و٤١٨ هەزار و ٨١٩ دۆلار لەسەر رووبەری ٢ هەزار و ٣٩٥ دونم زەوی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و زۆربەی ئەو پرۆژانەش لە ڕێگەی سەرمایە و وەبەرهێنەری خۆماڵییەوە بووە.
سێكتەر و ژمارەی پرۆژەكانی وەبەرهێنان
زۆربەی پرۆژەكانی وەبەرهێنانی ساڵی ٢٠٢٢ لە هەردوو سێكتەری بازرگانی و پێشەسازی بووە كە دابەشكردنی پرۆژەكانی وەبەرهێنانیش بە پێی سێكتەر و سەرمایەكانیان بەم شێوەیە بووە:
– لە سێكتەری بازرگانی ٢٦ پرۆژە بە سەرمایەی ٢٢٧ ملیۆن و ٢٨٥ هەزار و ٨١١ دۆلار جێبەجێ كراوە.
– لە سێكتەری بانك پرۆژەیەك بە سەرمایەی ٤ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار جێبەجێ كراوە.
– لە سێكتەری تەندروستی ١٠ پرۆژە بە سەرمایەی ٧٦ ملیۆن و ٧٩٧ هەزار و ١٨٧ دۆلار جێبەجێ كراوە.
– لە سێكتەری پیشەسازی ٢٦ پرۆژە بە سەرمایەی ٥٧٧ ملیۆن و ٥٦١ هەزار و ٧٠١ دۆلار جێبەجێ كراوە.
– لە سێكتەری گەشتیاری حەوت پرۆژە بە سەرمایەی ١٥٣ ملیۆن و ٢٥٥ هەزار و ٥٥٠ دۆلار جێبەجێ كراوە.
– لە سێكتەری فێركردن حەوت پرۆژە بە سەرمایەی ٧٤ ملیۆن و ٧٣٦ هەزار و ٢١٢ دۆلار جێبەجێ كراوە.
– لە سێكتەری نیشتەجێبوون شەش پرۆژە بە سەرمایەی ٩٢٢ ملیۆن و ٣٨٣ هەزار و ٩٠٥ دۆلار جێبەجێ كراوە.
– لە سێكتەری وەرزشی پرۆژەیەك بە سەرمایەی ٣ ملیۆن و ٢٩ هەزار و ٥٥٣ دۆلار جێبەجێ كراوە.
– لە سێكتەری كشتۆكاڵ پێنج پرۆژە بە سەرمایەی ٩٦ ملیۆن و ٢٦٨ هەزار و ٩٠٠ دۆلار جێبەجێ كراوە.
٨٧ لە پرۆژەكانی وەبەرهێنانی لە لایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە بە سەرمایەی ٢ ملیار و ٧٩ ملیۆن و ١٢١ هەزار و ١٩ دۆلار جێبەجێ كراون و پروژەیەك لە لایەن وەبەرهێنەرێكی لوبنانی بە سەرمایەی ٤٨ ملیۆن و ٩٧ هەزار و ٨٠٠ دۆلار پرۆژەیەكی دیكەش لە لایەن وەبەرهێنەرێكی توركی بە سەرمایەی ٨ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار دەست بە جێبەجێكردنی كراوە.
ڕێژەی %٩٧،٣٦ پرۆژەكانی وەبەرهێنان بە سەرمایەی خۆماڵی جێبەجێكراون و تەنیا %٢،٦٤ بە سەرمایە بیانی جێبەجێ كراون.
سەرمایەی پرۆژەكان و ڕێژەكەیان
٨٩ پرۆژەی وەبەرهێنان لە سێكتەرە جیاوازەكان لە ساڵی ٢٠٢٢ بە سەرمایەی ٢ ملیار و ١٣٥ ملیۆن و ٤١٨ هەزار و ٨١٩ دۆلار لە سەر ڕووبەری ٢ هەزار و ٣٩٥ دۆنم زەوی بە پێی ئەم ڕێژەیەی خوارەوە لە سەرمایەی گشتی بۆ سێكتەرەكان جێبەجێ كراون:
– سێكتەری بازرگانی بە سەرمایەی ٢٢٧ ملیۆن و ٢٨٥ هەزار و ٨١١ دۆلار، ڕێژەكەی %١٠،٦٤ بووە.
– سێكتەری بانك بە سەرمایەی ٤ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار، ڕێژەكەی % ٣،٦٠ بووە.
– سێكتەری تەندروستی بە سەرمایەی ٧٦ ملیۆن و ٧٩٧ هەزار و١٨٧ دۆلار، ڕێژەكەی %٣،٦٠ بووە.
– سێكتەری پیشەسازی بە سەرمایەی ٥٧٧ ملیۆن و ٥٦١ هەزار و٧٠١ دۆلار، ڕێژەكەی %٢٧،٠٥ بووە.
– سێكتەری گەشتیاری بە سەرمایەی ١٥٣ملیۆن و ٢٥٥ هەزار و٥٥٠ دۆلار، ڕێژەكەی %٧،١٨ بووە.
– سێكتەری فێركردن بە سەرمایەی ٧٤ ملیۆن و ٧٣٦ هەزار و٢١٢ دۆلار، ڕێژەكەی %٣،٥٠ بووە.
– سێكتەری كشتوكاڵی بە سەرمایەی ٩٦ ملیۆن و ٢٦٨ هەزار و ٩٠٠ دۆلار، ڕێژەكەی %٤،٥١ بووە.
– سێكتەری نیشتەجێ بە سەرمایەی ٩٢٢ ملیۆن و ٣٨٣ هەزار و٩٠٥ دۆلار، ڕێژەكەی %٤٣،١٩ بووە.
– سێكتەری وەرزش بە سەرمایەی ٣ ملیۆن و ٢٩ هەزار و٥٥٣ دۆلار، ڕێژەكەی %٠،١٤ بووە.