ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بە یاسای مووچەی خاوەنپیداویستییە تایبەتەکان لە ١٧٠ هەزار دینارەوە بۆ ٢٥٠ هەزار دینار زیادکرا.
دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەی هەمواری یەکەمی یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتی ژمارە ( ٣٨ ) ساڵی ) ٢٠١٣ )درا كە موچەكەیان (١٧٠)هەزار دینار بوو.
دەشڵێت:” دوای خوێندنەوەی پڕۆژە یاساكە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان پەڕلەمان مووچەكانیان كرا بە (٢٥٠) هەزار دیناری عێڕاقی، هەمواری یاساکە دوای بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی کاری پێدەکرێت