بایدن بۆ سودانی: لە فراوانبوونی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور دەکەوینەوە



سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە كۆشكی سپی و لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوە و دواتر لە قسەكانیان بۆ میدیاكان جەختیان لە بەرقەرار كردنی ئاشتی و كۆتایی هێنان بە جەنگ لە ناوچەكە كردەوە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پابەندین بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا، بە عێراقیشەوە.

وتیشی، “سەربازەكانی ئەمریكا و عێراق پێكەوە شكستیان بە داعش هێنا و پەیوەندییەكی ستراتیجی لەنێوان ئەمریكا و عێراق هەیە و پەیوەندییەكەش گرنگە”.

بایدن جەختیشی كردەوە، “ئێمە بڕیارمانداوە لە فراوانبوونی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور بکەوینەوە”.

لای خۆشیەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، “سەردانەکەمان بۆ واشنتۆن لە کاتێکی هەستیار و ناسکدایە سەردانەکەمان لە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا گرنگە”.

وتیشی، “شەڕی دژی داعش بنەمای هاوکاری عێراق و ئەمریکا بوو، سەرکەوتن بەسەر داعشی تیرۆریستیدا گرنگە و بە قوربانیدانی عێراقییەکان و پاڵپشتی دۆستان بەدەست هات”.

سودانی وتیشی، “عێراق لە پڕۆسەی بوژانەوەدایە و شاهیدی گەشەسەندنە لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان”.

سودانی سەبارەت بە شەڕی فەلەستین وتی، “هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر خەڵکی سڤیل بەتایبەتی منداڵان و ژنان ڕەتدەکەینەوە و ئێمە زۆر ئارەزووی وەستاندنی شەڕی وێرانکەری غەززە دەکەین”.

جەختیشی كردەوە، هیوادارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندبن بە خۆگرتن و پابەندبن بە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و دەمانەوێت بەرفراوانبوونی ململانێکانی ناوچەکە بوەستێنین.

حكومەتی هەرێم ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیاند
پێت حكومەتی هەرێم ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیاند
شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر