فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند شوێنێکیان لە سنووری دەڤەری برادۆست سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردومان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی گەلی ڕەش و کەم کۆڕایان لە سنووری برادۆست بۆردومان کرد، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراون.
کاتژمێر 11ی شەوی شەممەش، تورکیا گوندی گەڵاڵەی سەر بە شارباژێری سلێمانی بۆردومان کرد و بە هۆیەوە هاووڵاتییەک لە نێو ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا.