لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە



بڕیارە لەماوەیەکى نزیک سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە و پرسی کێشە سیاسییەکان و هەڵبژاردن تاوتوێ بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەلایەن بەشێک لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمەوە  پێشنیازی کۆبوونەوەیەک کراوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لەماوەى دوو هەفتەى داهاتوو ئەنجامدەدرێت و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بانگهێشتدەکرێن، مەبەست لێی چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان حزبەکانە کە کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروستکردووە، هاوکات پێش کۆبوونەوەکە هەوڵدەدرێت یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان لەیەکدی نزیکبکرێنەوە.

پاش هێرشەکەی ئێران، نرخی نەوت دابەزی
پێت پاش هێرشەکەی ئێران، نرخی نەوت دابەزی
ئەمڕۆ سودانی و بایدن لە واشنتۆن کۆدەبنەوە
دوات ئەمڕۆ سودانی و بایدن لە واشنتۆن کۆدەبنەوە
پەیوەنیدر