بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان هەواڵی دۆزینەوەی ئەو کجەی پشتڕاستکردەوە کە لە دوێنێوە لە ماڵ چۆتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.
لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەدەکات، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەواڵێکمان بڵاوکردەوە لەسەر ونبونی ئافرەتێک دانیشتووی قەزای کەلار کە تۆشی نەخۆشی دەرونی بووبوو بەوتەی کەسوکاری لەدوێنێوە لەماڵ دەرچووبوو نەگەڕابووەوە .
خۆشبەختانە توانیمان سۆراغی ئەو ئافرەتە بزانیت کەسەلامەتەو لەشوێنێکی پارێزراودایە لەئێستاداکەسوکاریمان ئاگادارکردۆتەوە.