دارایی عێراق كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی هەرێمی ڕاگەیاند



ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە لە دوای 18ی ئەم مانگەوە لە عێراق دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و لەگەڵیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش ڕەوانە دەكرێت.

مسته‌فا گه‌رعاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، سبه‌ینێ دوو شه‌ممه‌ 15ی نیسان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه‌ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت، كه‌ له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و له‌ ڕ‌ێگه‌ی بودجه‌ی فیدڕاڵی بەپێی ئه‌نجامدانی هه‌ندێك ڕێكار چاره‌سه‌ر كراوه‌.

ڕاشیگەیاندووە، حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌موو مانگێك له‌ 18ی مانگه‌وه‌ به‌پێی ڕیزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت و ناردنی مووچه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاشكراشی كردووە، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ، مووچه‌ بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش دەنێردرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگانه‌ له‌ 18 تا 30 مانگ مووچه‌ بۆ هه‌رێم بنێردرێت.

لای خۆشیەوە مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە،بڕیار وایە وەزارەتی دارایی عێراق تا 22ـی نیسان، مووچەی مانگی چواری سەرجەم مووچەخۆرانی كوردستان بنێرێت، ئەمەش دوای ئەو ڕێككەوتنەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان كردی.

ئەو ئافرەتەی ونببوو دۆزرایەوە
پێت ئەو ئافرەتەی ونببوو دۆزرایەوە
پــــــلەی گەرمی چۆن دەبێتە هۆی تێكچوونی پاتری ئۆتۆمبێل ؟
دوات پــــــلەی گەرمی چۆن دەبێتە هۆی تێكچوونی پاتری ئۆتۆمبێل ؟
پەیوەنیدر