سوودە تەندروستییەكانی نۆكاو



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك، سوودە تەندروستییەكانی نۆكاو دەخاتەڕوو.

– گرنگی نۆكاو بۆ گەشەی منداڵان و مێردمنداڵان :
۱ ــ سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پڕۆتینەكانە و زۆربەی ترشە ئەمینیەكانی تێدایە كە جەستە پێویستیەتی و گرنگە بۆ بنیات نان و بەهێزكردنی ماسولكەكان .
۲ ــ باش كردنی كۆئەندامی هەرس و كەم كردنەوە و ڕێگری كردن لە قەبزی ، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵییەكان ۰
۳ ــیارمەتی خۆپاراستن لە كەمخوێنی و چارەسەركردنی بڕێكی زۆر لە ماددەی ئاسنی تێدایە لەگەڵ فۆلیك ئەسید۰
٤ْ-یارمەتی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و ئەلزەهایمەر دەدات، چونكە دەوڵەمەندە بە كۆمەڵێك لە فینۆڵەكان كە ماددەی دژە ئۆكسانە ۰
٦ ـــ بۆ خۆپاراستن لە كێشی زۆر و قەڵەوی و بە بژاردەیەكی باش دادەنرێت لە كاتی ڕێجیم كردن لە زۆربەی جۆرەكانی ڕێجیم ۰
۷ ـــ بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە لەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بە سوودە لەگەڵ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم ۰
۸ ـــ یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات لەگەڵ پاراستنی تەندروستی دڵ و كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشییەكانی دڵ بە تایبەت ئەگەر بە زەیتی زەیتوون لێ بنرێت.
۹ ــــ ڕێگەگردن لە نەرم بوونەوە و فشەڵ بوونی ئێسك و بەهێزكردنی ئێسقان بە هۆی بوونی كۆمەڵێك كانزای گرنكی وەك كالسیۆم و مەگنسیۆم و مس و زینك و ئاسن .
-یەكێكە لەو خۆراكانەی كە زۆر سوودیان هەیە بۆ گەشەی باڵا و ماسولكەكانی منداڵان و مێردمنداڵان بە بۆنەی بوونی زۆربەی ئەو پێكهاتووانەی كە ڕۆڵێكی كارایان هەیە بۆ گەشەی تەندروست .
-زیانەكانی :
ـــ ئاوسانی سك و ئازاری ناوسك و زیادكردنی غازات لە هەندێك كەس بە تایبەت ئەوانەی كێشەی كۆنیشانەی كۆڵۆنیان هەیە ، بەڵام دەكرێت ئەو كێشەیە كەم بكرێتەوە لە ڕێگای خووساندنی نۆكەكە پێش لێنانی بە چەند سەعاتێك و بە مەنجەڵی ئاسایی لێ بنرێت نەوەك مەنجەڵی بووخار ۰
ـــ ئەو كەسانەی دەرمانی كۆمەڵەی (بێتا بلۆكەر )بەكاردێنن پێویستە بڕێكی زۆری لێ نەخۆن بە بەردەوامی بە تایبەت ئەو كەسانەی كێشەی گورچیلەیان هەیە ۰
۲ ـــ لەكاتی لێنانی باشترە بە زەیتی زەیتوون یان كەتان لێ بنرێت ، ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرە و بەرزی فشاری خوێن و بەرزی چەوری خوێنیان هەیە بەز و چەوری حەیوانی تێ نەكەن ۰

‎ئامادەكردنی دكتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك

 

قوربانیانی شەپۆلی بەفرەكەی ئەمریكا گەیشتنە 48 كەس
پێت قوربانیانی شەپۆلی بەفرەكەی ئەمریكا گەیشتنە 48 كەس
پەبجی مۆبایل، وەشانی عەرەبی خۆی لەگەڵ کنتاکی ئاشکراکرد
دوات پەبجی مۆبایل، وەشانی عەرەبی خۆی لەگەڵ کنتاکی ئاشکراکرد
پەیوەنیدر