ئەو کەسەی زەیت و مۆمی بە زەیتی زەیتون دەفرۆشتەوە، سووتا و گیانی لەدەستدا



لەماڵێکدا لە سلێمانی دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر زەیتی ئاسایی و شەمع (مۆم)دا کە خاوەنەکەی تێکەڵی کردووەو گیراوەیەکی لێ دروستکردووەو لەڕێگەی ئۆنلایەنەوە بە زەیتی زەیتون فرۆشتویەتی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایانگەیاند، لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە ئاگادارکراون لەکاتی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی بەختیاری، دەرکەوتووە لەماڵەکدا کاری تێکەڵکردنی زەیتی چێشت و مۆم دەکرێت و بە ڕۆنی زەیتون دەفرۆشرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای ئاگادارکردنەوەیان ڕاستەوخۆ رێکارەکان دەستیان پێکردو دەرکەوت کەسێکی عەرەب کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا گیانی لەدەستداوە ئەو کارەی کردووە و بەڕێگەی ئۆنلاین فرۆشتویەتی بە هاووڵاتییان، بەتایبەت بەکەسانی دەرەوەی هەرێم.

لەبارەی زیانە تەندروستییەکانەوە د. ئیدریس ئەحمەد، نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد ئەو گیراوەیەی کە بە زەیتی زەیتون فرۆشراوە زیانی بۆ کۆئەندامی هەرس و هەناسەو تێکچونی هۆرمۆنەکان و دروستبونی هەستیاری سەر پێست هەیە.

ئێران و ئیسرائیل: بەرە و کوێ
پێت ئێران و ئیسرائیل: بەرە و کوێ
ژمارەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان…  هێرشەکەی ئێران بە ژمارە
دوات ژمارەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان…  هێرشەکەی ئێران بە ژمارە
پەیوەندیدار