پۆلیسی سلێمانی: لە ماڵێكدا رۆنی بایەعی و سابوونی رەقی تێكەڵكراون و بە زەیتی زەیتون فرۆشراوە



پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، هێزەكانمان لە ماڵێكدا دەستیان بەسەر كارگەیەكدا گرت كە رۆنی‌ بایەعی‌‌ و سابوونی‌ ڕەقی‌ تێكەڵكردووە و بە رۆنی‌ زەیتی‌ زەیتون بە شێوەی‌ ئۆنلاین لە رێگای‌ تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە فرۆشتوویەتی‌ بە هاوڵاتییان.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، هێزه‌كانیان كارگه‌یه‌كی‌ ساخته‌ی‌ دروستكردنی‌ زه‌یتی‌ زه‌یتون ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆنی‌ به‌شه‌خۆراكی‌ مانگانه‌ی‌ هاوڵاتیان (بایه‌عی‌‌)و سابونی‌ ڕه‌قی‌ تێكه‌ڵ كردوه‌و به‌ڕۆنی‌ زه‌یتی‌ زه‌یتون به‌شێوه‌ی‌ ئۆنلاین له‌ڕێگه‌ی‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌هاوڵاتیانی‌ فرۆشتووه‌.

دەشڵێت:” دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ 2024/4/13، له‌گه‌ڕه‌كی‌ به‌ختیاری‌ تازه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ ئاگر له‌ماڵێك كه‌وته‌وه‌و بووه‌ هۆی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ كه‌سێك، ده‌ستبه‌حێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌شف‌و هێڵکاری‌ بۆ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌ ئه‌نجامدراو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد، هێزه‌كانی‌ پۆلیس گومانیان له‌هه‌ندێك ئامێرو كه‌ره‌سته‌كرد كه‌ له‌ماڵه‌كه‌دا هه‌بووه‌”.

راشیگەیاند، له‌ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیسدا ده‌ركه‌وت كه‌ له‌و ماڵه‌دا كارگه‌یه‌كی‌ ساخته‌ی‌ دروستكردنی‌ زه‌یتی‌ زه‌یتون هه‌بووه‌ كه‌ ڕۆنی‌ به‌شه‌خۆراكی‌ مانگانه‌ی‌ هاوڵاتیان (بایه‌عی‌‌)و سابونی‌ ڕه‌قی‌ تێكه‌ڵ كردوه‌و به‌ڕۆنی‌ زه‌یتی‌ زه‌یتون به‌شێوه‌ی‌ ئۆنلاین له‌ڕێگه‌ی‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌هاوڵاتیانی‌ فرۆشتووه‌، له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵنه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ئامێرو كه‌لوپه‌ل‌و ماده‌ به‌كارهاتووه‌كاندا گیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

هێرشەکەی ئێران بە ژمارە
پێت هێرشەکەی ئێران بە ژمارە
ئاسایشی هەولێر: لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردووی گوندی شەوەک 10 تۆمەتبارمان دەستگیرکرد
دوات ئاسایشی هەولێر: لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردووی گوندی شەوەک 10 تۆمەتبارمان دەستگیرکرد
پەیوەنیدر