دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 13ی نیسان، لە گەڕەكی بەختیاری لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و بەهۆیەوە كەسێك سووتا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانى سلێمانی ڕایگەیاندووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک بە پەرەمێز سەرقاڵی تواندنەوەی ڕۆن بووە، بەڵام پەرەمێزەکەی گڕی گرتووە و بەهۆیەوە ئاگر كەوتۆتەوە و خۆشی سووتاوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كەلوپەلی ناو حەوشەی ماڵەكە سووتاوە و ئاگر تەشەنەی نەكردووە بۆ ناو ماڵەكە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسەی سووتاوە، گەنجێكی تەمەن 27 ساڵە و ناوی (محەمەد)ە و بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەكەیەوە ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.