هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە سەرجەم تاقیگەکانی پشکنینی ئوتومبیل لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە کار.
لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی مقدمی هاتووچۆ (کڵپە محمود عزیز) لێپرسراوی بەشی پشکنینی ئوتومبیل رایگەیاند، لە سبەینێ ڕێکەوتی ۱٤/٠٤/۲٠۲٤ سەرجەم تاقیگەکانی پشکنینی ئوتومبیل (تاسڵووجە، ناوچەی پیشەسازی و تانجەرۆ) کراوە دەبن و هاووڵاتییان دەتوانن پشکنینی بەڕاد لە هەر تاقیگەیەک خۆیان بیانەوێت ئەنجامی بدەن ئەمەش لە پێناو کەمکردنەوەی لۆدو قەرەباڵغی و کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان.
سەبارەت بە پشکنینی ئوتومبیلە لێدراوەکان موقەدەم کڵپە ڕایگەیاند، لیژنەکانیان لە تاسڵووجە لە تێرمیناڵی نوێ دەست بەکارن بۆ ئەو مەبەستە.