سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەرزكردنەوەی ئاستی سیستەمی ئەمنی و كاری هەواڵگری كردۆتەوە ،بەئامانجی دابینكردن و پاراستنی هاوڵاتیان و ڕێزگرتن لە بنەماكانی مافی مرۆڤ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، نوری مالكی لە نوسینگەكەی خۆی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی 12ی 2022 پێشوازیكرد لە ئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ كرد و دۆخی ئەمنی و ڕۆڵی دەزگا و پێكهاتەكانی وەزارەت تاوتوێ كران ،لە برەودان بە سەقامگیری لە وڵاتدا.
نوری مالكی ڕاشیگەیاندووە، كە قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەرزكردنەوەی ئاستی سیستەمی ئەمنی و كاری هەواڵگری كردۆتەوە ،بەئامانجی دابینكردن و پاراستنی هاووڵاتیان و ڕێزگرتن لە بنەماكانی مافی مرۆڤ.
هاوكات عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی حكومەتی عیراق باسی لە پێداچونەوە بە پلانی وەزارەت كردووە، بۆ باشتركردنی كارەكانی و ئامادەیی هێزەكانی بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان لە سەرجەم پارێزگارەكانی وڵات.