کونسوڵخانەی چین لە هەولێر بڵاویکردەوە ، ئۆتۆمبێلی کاڵا لە ناوچەی کەنداوی ژیفو لە بەندەری یانتای لە چین ئامادەیە بۆ هەناردەکردن.
کونسوڵخانەکە ئاماژە بەوەدەکات، لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ قەبارەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کاڵای بەندەری یانتای گەیشتە 174،000 ، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ بە ڕێژەی ٢٥.١٪ زیادی کردووە.
هاوکات بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلە چینییەکان لەهەرێم ڕوو لە زیادبوونە، ئەمەش بەهۆی زۆری تایبەتمەندی لە ئۆتۆمبێلەکان و گونجاوی نرخیان، هەروەها ئەو ئاسانکارییانەی کە بۆ کڕیاران دەکرێت لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبێلەکان لە رووی داشکاندن و فرۆشتن بە قیست.