وەزارەتی تەندروستی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیاند، كە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم دەرچووانی زانكۆكانی عێراق لە پەیمانگا تەكنیكی و تەندروستییەكان، كە دەیانەوێت دابمەزرێن، دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، سەرجەم دەرچووانی ئەو بەشە پزیشكیانە بۆ ساڵی 2022- 2023 دەگرێتەوە.
پڕكردنەوەی فۆڕمەكە بەشێوەی ئەلیكترۆنییە و دەرچووانی ئەو بەشە پزیشكیانەی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمیش دەگرێتەوە، كە خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانن.