سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران سەرکەوت و دوو مووچە دابەشکرا



سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە پەیامی جەژنی لایەنە سیاسییەكان بۆ یەكتر تەنیا قسە نەبێت، بەڵكو بەكردار یەكڕیزیی بسەلمێنن و دەشڵێت: دیپلۆماسییەتی كوردی بە هەوڵ و كۆششەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەركەوت.

عەبدوڵا وەیسی، سەرۆكی یەكێتی زانایان لە پەیامێكی پیرۆزبایی جەژندا ڕایگەیاندووە، ئەم جەژنە بكرێتە جەژنی لێبوردەیی و یەكتر قبووڵ كردن، چونكە گرنگە سەرجەم هاووڵاتییان هەست بە خۆشیی و ئەو نیعمەتە بكەن، كە خوای گەورەی ئێمەی بەسەركردووەتەوە و هەموو خەڵكی شاهێدی ئەو ناڕەحەتییە بوون و چەند ڕۆژێكی سەرەتای مانگی ڕەمەزان بە هۆی گرفتی داراییەوە بەڕێكرا.

ڕاشیگەیاندووە، لە نیوەی دووەمی ڕەمەزاندا بینیمان دیپلۆماسییەتی كوردی بە هەوڵ و كۆششەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەركەوت، كە گرفتی مووچە و كێشە داراییەكان بەرەو قۆناغی چارە بوون، بچێت، ئەمەش مانای ئەوەیە بە یەكڕیزیی و یەك دەنگی دەتوانین بە سەر كۆسپ تەگەرەكاندا سەركەوین.

جەختیشی كردۆتەوە، گرنگە ئەم جەژنە بە كردار ئەو برایەتیی و تەناییە بسەلمێنین، ئومێد دەكەین هاووڵاتییان زیاتر تەبابن و لایەنە سیاسییەكانیش پەیامەكانی جەژنە پیرۆزەیان تەنیا بروسكە و قسە نەبێت، بەڵكو بكرێتە كردار.

سەرۆكی یەكێتی زانایان داوا لە حزبەكانی هەرێم دەكات، “دوای جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لەگەڵ یەكتر كۆببنەوە و كێشە و ناكۆكییەكانیان چارە بكەن، بۆ ئەوەی لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەی بەرۆكی هەرێمی كوردستانیان گرتووە، یەك دەنگ و یەكهەڵوێست بن، تا وەكوو ڕووبەڕووی پیلانی ناحەزان ببینەوە، چونكە ئێستاش هەڕە و مەترسیی گەورە لە سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان هەیە”.

مامۆستایانی ناڕازیی داواكارییەكانیان ڕادەگەیەنن
پێت مامۆستایانی ناڕازیی داواكارییەكانیان ڕادەگەیەنن
بوومەلەرزەزانە هۆڵەندییەكە “هۆشدارییەكی جیاواز” دەدات
دوات بوومەلەرزەزانە هۆڵەندییەكە “هۆشدارییەكی جیاواز” دەدات
پەیوەنیدر