کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمشەو و سبەینێی بڵاوکردەوە و دەڵێت:” ئەمشەو و سبەینێش باران بارینى بچڕ بچڕ و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە:”لە ناوەڕاستى هەرێم بەڵام لەناوچەکانى تری بەردەوام دەبێت وە پێشبینیش دەکرێ بارانى بەلێزمە لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى و هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ئیدارەى ڕاپەڕین ببارێ بەڵام بۆ ناوچەکانى تر تەنها باران و هەورە تریشقەى ئاسایی دەبێت.
کەشناسی دەشڵێت:”سبەى بەیانى ڕۆژى چوار شەممە لە کاتەکانى بەیانیدا باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم جگە لە پارێزگای هەولێر کە تا ڕادەیەک بارانى کەم دەبێت بەڵام لە دوای نیوەڕوە باران بارین دیسان بەردەوامى دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم تا کاتەکانى ئێوارە.
ئەمەش بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەرێمە
هەولێر6.6 مل
پیرمام 22.5 ملم
سلێمانى تا کاتى ئامادەکردنى ڕاپۆرتە هیچ نەباریبوو
چەمچەماڵ 4.0 ملم
دهۆک 14.0 ملم
زاخۆ 23.3 ملم
شەمامک 8.0 ملم
شەقلاوە 6.5 ملم
ئاکرێ 11.2 ملم
ئامێدى 28.0 ملم
بامەرنێ 29.0 ملم
بارزان 7.0 ملم
بازیان 2.6 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
حاجى ئۆمەران 1.0 ملم
خەبات 28.0 ملم
مانگیش 1.0 ملم
مەیدان 0.2 ملم
سۆران 1.6 ملم
باتوفە 11.0 ملم
مێرگەسور 2.0 ملم
کەرکووک 0.4 ملم
دووز 7.0 ملم
خانەقین 3.4 ملم