گەشتوگوزاری دهۆك؛ ژمارەی گەشتیارانى ئەمساڵ لە ساڵی ڕابردوو زیاترە



بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2022 دا ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادیكردووە و زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی پارێزگاكەیان كردووە، پلانیان بۆ ساڵی داهاتووش دارشِتووە .

د.خەیری عەلی، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری دهۆك لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا كۆتاییی مانگی ١١ی ئەمساڵ دوو ملیۆن و ٣٤٠ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاكەیان كردووە و هەر ئەمساڵ ٨١ شوێنی گەشتیاری لە دهۆك كراونەتەوە و ٩٠٠ شوێنی گەشتیاری و ٢٥٠ شوێنی سروشتی لە سنووری پارێزگای دهۆك هەن.
ڕاشیگەیاند، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە فێستیڤاڵێك لە پاركی نەورۆز لە سەنتەری شاری دهۆك بەڕێوە دەچێت و بە هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندارەكان ئامادەكاریكراوە و، پێشبینی دەكەین بۆ جەژنی سەری ساڵ ٢٥ هەزار گەشتیار بێنە دهۆك.

ئاشكراشیكرد، كە پلانی گەشتیاری بۆ ساڵی داهاتووش دیاریكراوە و بڕیارە ژمارەیەك پڕۆژەی گەشتیاری بكەونە واری جێبەجێكردنەوە، لەوانەش قۆناغی دووەمی پڕۆژەی چیای زاوا و چەندان پڕۆژەی دیكە، بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی داهاتوو كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزار لە دهۆك بەڕێوە بچێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەمساڵ هاتنی گەشتیاران بۆ دهۆك زۆر زیادیكردووە، چونكە ساڵی ڕابردوو تەنیا یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگاكە كردووە .

ژمارەیەك پارێزگا سبەی سێشەممەیان كردە پشوی فەرمی
پێت ژمارەیەك پارێزگا سبەی سێشەممەیان كردە پشوی فەرمی
كەركوك داوایەك لە وەزارەتی كارەبا دەكات
دوات كەركوك داوایەك لە وەزارەتی كارەبا دەكات
پەیوەنیدر