شەوی ڕابردوو (دوو شەممە) زریانێکی باران بارین و ته‌زره ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستانی گرتەوە و زیانێكی زۆری بە بەروبوومی کشتوکاڵی شاری قامشلۆ گه‌یاندووه.
عەبدولڕەحمان عەبدۆ، جووتیارێکی خەڵکی عامودێیه له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ (نۆرس پرێس) وتویەتی، “بەهۆی زریانی باران بارین و ته‌زره، زیان به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و به‌روبوومه‌كان گه‌یشتووه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌رهه‌مه‌كانی نزیک له سنووری تورکیا لەسەدا ٧٥ زیانیان بەرکەوتووە.
لای خۆیەوە، یوسف ده‌نه‌ل، سەرۆکی بەشی بەرهەمهێنانی ڕووەک لە ده‌سته‌ی کشتوکاڵ و ئاودێری به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاندووە، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی جوتیاران ده‌كه‌ین لە سەرجەم ناوچه‌كانمان.
جەختیشی كردۆتەوە، “پشکنینی پێویست دەکرێت سەبارەت بەو زیانانە و جوتیاران قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه”.