سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، لە 9ی نیساندا کە ڕۆژی ڕوخاندنی ڕژێمی بەعسی پێشوو بوو پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت” عێراقییەکان جارێکی دیکە خۆیا ڕێکخستەوە ، و پابەندبوونی خۆیان بە خاک و دەوڵەتەوە”.
هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، دیکتاتۆریەت دوای ئەوەی ڕەگی قووڵی لە نادادپەروەریدا داکوتی و وڵاتی نوقمی شەڕ و ململانێی خوێناوی کرد، و بووە هۆی گۆشەگیری و دوژمنایەتی و چاندنی ڕق و کینە لە ناوچەکەدا،
دەشڵێت، گەلەکەمان دوای ڕووخانی ڕژێم، چارەنووسی خۆی هەڵبژارد، لە ڕێگەی خۆڕاگری و ئیرادەییەوە، بەرەنگاری تیرۆر بووەوە، دەستووری هەمیشەیی خۆی نووسی، نوێنەرایەتی پەرلەمانی و حکومەتە نەتەوەییەکانی هەڵبژارد، لە بەرگی داعش دا ڕۆڵی بێوێنەیان هەبوو، بۆیە عێراقییەکان جارێکی دیکە ڕیزەکانیان توندتر کردەوە.
سودانی ڕوونیشیدەکاتەوە، ئەمڕۆ پێکەوە، لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی خزمەتی نیشتمانیدا، بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتووی بنیاتنانی ئابووری، چاکسازی هەمەلایەنە، خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و مەدەنی، و چەسپاندنی مافەکان و سەقامگیری، دەڕۆین، کە لەلایەن بەرنامەی حکومەتەکەمانەوە پەرەی پێدراوە، لە ژێر ڕۆشنایی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و خواستەکانیان بەردەوام دەبین لە کارکردن.