یەكێتی تۆپی پێی عیراق، تەواوبوونی بەشی یەكەمی بلیتەكانی یاریی كردنەوەی جامی كەنداوی 25 ڕادەگەیەنێت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئەحمەد موسەوی، ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی عیراق و سەرۆكی لیژنەی ڕاگەیاندنی كەنداوی 25 بڵاوكرایەوە”بەشی یەكەمی بلیتەكان كە بۆ ئاهەنگی كردنەوەی كەنداوی 25 تەرخانكرابوون لە پاش چەند كاتژمێرێك تەواو بوو، بۆیە بەشی دووەمی فرۆشتنی بلیتەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەخرێتەڕوو”.
بە وتەی موسەوی”پرۆسەی فرۆشتنی ڕاستەوخۆی بلیتەكان لە 28ی ئەم مانگەوە لەڕێی پێنج دەروازەوە دەبێت و كڕینی بۆ هەموو هاووڵاتیان ڕەخساو دەبێت”، داواشی لە هاووڵاتیان كرد، لە ڕێگە فەرمییەكانەوە بلیتەكان دابین بكەن و لە بازاڕی ڕەشدا نەیكڕنەوە، “دەكرێت بلیتی هەر یارییەكی قۆناغی یەكەم لەڕێی ئەلیكترۆنییەوە دابین بكرێت، وێڕای “دابینكردنی بلیتی یارییەكانی قۆناغی نیوەی كۆتایی و یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.