دەزگای هەڵبژاردنی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”ئێمە رۆژی 31/ 3/ 2024 تاکو کاژمێر دوانزەی شەو لەبەردەم کۆمسیۆن ئامادە بووین بەلیستی کاندیدەکانەوە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو تەوافقە سیاسییە نەکرا لە کوردستان لای خۆمانەوە ڕامان گرتووە و چاوەرێی قۆناغێکی نوێین کەسەرجەم لایەنە سیاسیەکان بگەرێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و تەوافقی سیاسی تێدا بکرێت
لە راگەیەندراوەکەیدا دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” ئێمە وەک دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە بۆ هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی بازنەکان. بەڵام بۆ خۆشتان دەزانن دوو ساڵە بزووتنەوەی ئیسلامی تەکیدی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردووەتەوە لەو نێوەندەشدا چەندینجار جەنابی ڕابەری گشتی و مەکتەبی سیاسیمان لەچەندین لێدواندا جەختیان کردووەتەوە کە هەڵبژاردن زەرورەتێکی حەتمیەو دەبێت بکرێت بەشێوەیەک سەرجەم لایەنەکان بسازێن و لەبەیاننامە فەرمییەکانی حیزبدا بڵاومانکردوەتەوە کەپێداگیریمان کردوەوە دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و کۆتایی بەو ئاڵۆزییە سیاسیانە بهێنرێت و پەرلەمانی کوردستان ببێتە سەکۆی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان وەکو سەکۆکەی جاران کەلایەنە ناکۆکەکانیشی تیا کۆکرابویەوە”.
دەشڵێت:”بەڵام بەداخەوە ئێمە ڕێکەوتی 31/ 3/ 2024 تاکو کاژمێر دوانزەی شەو لەبەردەم کۆمسیۆن ئامادە بووین بەلیستی کاندیدەکانەوە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو تەوافقە سیاسییە نەکرا لە کوردستان لای خۆمانەوە ڕامان گرتووە و چاوەرێی قۆناغێکی نوێین کەسەرجەم لایەنە سیاسیەکان بگەرێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و تەوافقی سیاسی تێدا بکرێت و سەرجەم لایەنەکان بسازێن پاڵ پشت بەجەماوەری کوردستان ئەگەرنا بەم بارودۆخەی ئێستا ئاڵۆزییەکان زیاترو زیاتر دەبن و زەرەرمەندی یەکەم خەڵکی بەشەرەفی کوردستانە، بۆیە ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی نابینە بەشێک لەو ئاڵۆزیانە”.